لەمانگێكدا 134 نەشتەرگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2025) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 134 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە، یەك نەشتەرگەری تایبەت بووە و 16 نەشتەرگەری سەروگەورە و 21 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 96 نەشتەرگەری ناوەند بووە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 140 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە، 19 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:43:20/03/2025