هەماهەنگی بۆ چارەسەری كێشە یاساییەكانی كەرتی تەندروستی دەكرێت


" تەندروستی"

بەئامادەبوونی دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی و سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم و داواكاری گشتیی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا و لێپرسراوانی بەشی یاسا و گرێبەستەكان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، كۆبونەوەیەك بەڕێوەچوو.

ئامانجی ئەو كۆبونەوەیە بۆ هەماهەنگی دەسەڵاتی دادوەریی و بەرپرسانی كەرتی تەندروستیە بۆ چارەسەركردنی كێشە یاساییەكانی كەرتی تەندروستی ، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا دەربارەی كێشە یاساییەكانی كەرتی تەندروستی و ڕێكارە یاساییەكان لەو بارەیەوە تاوتوێكران.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 1140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:54:17/03/2025