لەمانگێكدا 157 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2025) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی 2,166 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 341 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,282 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 543 كەس چارەسەری سروشتییان بۆ كراوە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 157 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە ، هەروەها 134 كەس داخڵ كراون و 20 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 114 نەخۆشیان لە بەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:19:16/03/2025