لەمانگێكدا 26,062 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2025) لە نەخۆشخانەی شار 26,062 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 18,588 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 6,524 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 894 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 5,779 نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەی شار ، لەو ژمارەیە 1,681 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 633 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 815 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 367 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 116 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,363 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 202 نەشتەرگەری قەستەرە و 95 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 95 نەشتەگەری بۆ منداڵان و 24 نەشتەرگەری شەویلگە و ڕوو ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 82,653 شیكاری تاقیگەیی و 1,969 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 8,869 تیشك و 3,668 سۆنەر و 420 ئیكۆ و 202 چارەسەری سروشتی كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:01:12/03/2025