مانگی ڕابردوو 325 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2025) لە نەخۆشخانەی دڵ 1,660 نەخۆش سەردانیان كردوە و 477 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 325 بوژانەوەی دڵ و 23 نەشتەرگەری دڵ و 210 قەستەرە و 116 دانانی باڵۆن و 3 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ 300 پشكنینی سیتی سكان و 457 ئیكۆ و 342 هێڵكاری دڵ و 12 هۆڵتر ئەنجام دراوە ، هەروەها 90 چارەسەری سروشتی كراوە و 243 تیشك گیراوە و 5,505 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1160
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:28:12/03/2025