لەمانگێكدا 1,021 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2025) لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 1,021 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 335 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ڕەوانەكراون و 686 نەخۆش ئەوانە بوون كە پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 3 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 134 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 50 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە ، هەروەها 405 مامۆگرافی و 174 سۆنەریش ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:13:12/03/2025