لەمانگێكدا 373 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2025) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 373 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 14 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 109 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 50 نەشتەرگەری گەورە و 155 نەشتەرگەری مام ناوەند و 45 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 256 پشكنینی تیشك و 151 پشكنینی سۆنەر كراوە ، هەروەها 145 چارەسەری سروشتی كراوە و 5 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 11,481 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 944
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:21:10/03/2025