مانگی ڕابردوو 3,601 بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2025) لە بانكی خوێن 6,280 كەس سەردانیان كردوە و 3,601 بتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو 780 بتڵ خوێن لە سەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 364 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 265 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 106 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی فێركاری و 157 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 125 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,229 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە بانكی خوێن 3,982 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3,549 پشكنینی گروپی خوێن و 3,334 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,022 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1004
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:06:10/03/2025