لەمانگێكدا 207,429 شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2025) لەسەرجەم تاقیگەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 207,429 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەتاقیگەی تەندروستی گشتی لەشاری سلێمانی 3,349 كەس سەردانیان كردوە و 22,247 شیكاری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەتاقیگەی تەندروستی گشتی 6,780 شیكاری بۆ كەسانی بیانی لەبەشی نشینگە كراوە و 13 شیكاری دڵنیایی مۆلیكیولەر و 15 شیكاری پەتای سكچوون كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:48:10/03/2025