لەمانگێكدا 631 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2025) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 631 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و خزمەتگوزارییان پێشكەش كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 292 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 339 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون، 180 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 163 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 151 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44)  ساڵدا بوە و 137 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 235 پشكنینی MRI و 124 پشكنینی سیتی سكان و 152 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 120 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:54:06/02/2025