لەمانگێكدا 146 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2025) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 2,019 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 325 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,217 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 477 كەس چارەسەری سروشتییان بۆ كراوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 146 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە، هەروەها 162 كەس داخڵ كراون و 34 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 128 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 16 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:56:05/02/2025