مانگی ڕابردوو 2,308 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2025) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2,308 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 1,042 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,266 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان ، 361 هەڵكێشانی ددان و 128 پڕكردنەوەی ددان و 34 دروستكردنی تاقمی ددان و 102 پاككردنەوەی ددان و 94 ڕێككردنەوەی ددان و 1,174 پشكنین و چارەسەركردنی ددان ئەنجام دراوە ، هەروەها 399 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 920
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:46:05/02/2025