مانگی ڕابردوو 1,168 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2025) لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 1,168 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 352 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ڕەوانەكراون و ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون كە پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك هیچ حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆمارنەكراوە و 166 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 61 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها 450 مامۆگرافی و 164 سۆنەریش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:23:05/02/2025