لەمانگێكدا 739 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2025) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3,383 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 994 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە. 

مانگی ڕابردوو 739 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 408 منداڵ كوڕ بوون و 331 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 405 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 334 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 132 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 19 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە ، 635 سۆنەر گیراوە و 6,267 پشكنینی تاقیگەیی و 266 چارەسەری سروشتی و 748 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:16:05/02/2025