مانگی ڕابردوو 450 نەخۆش لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2025) لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 450 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە 259 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 191 نەخۆش نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە ، 209 نەخۆش نێربوون و 241 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 75 حاڵەتی ڕەبۆ و 10 ئەنفلۆنزا و 18 حاڵەتی نەخۆشی لووت و هەوكردنی گیرفانەكانی لووت و 129 نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان ، هەروەها 117 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 74 حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1296
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:35:02/02/2025