لەمانگێكدا 2,968 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2025) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 2,968 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,211 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێربوون و 1,757 نەخۆشیان مێ بوون ، 27 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 632 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە ، 1,843 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە ، 466 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 27 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1144
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:23:02/02/2025