مانگی ڕابردوو 1,567 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2025) لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 1,567 كەس سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، لەو ژمارەیە 775 نەخۆش نێر بوون و 792 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 493 هەڵكێشانی ددان و 495 پڕكردنەوەی ددان و 115 پاككردنەوەی ددان و 3 دروستكردنی تاقمی ددان ئەنجام دراوە و 413 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:06:02/02/2025