ساڵی ڕابردوو 30 هەزار منداڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 30 هەزار و 65 منداڵ لە نەخۆشخانە حكومیەكان و ئەهلیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون ، لەو ژمارەیە 15 هەزار و 706 منداڵیان كوڕ بوون و 14 هەزار و 359 منداڵیان كچ بوون.

ساڵی ڕابردوو 15 هەزار و 847 منداڵ لە نەخۆشخانە حكومیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون و هەروەها 14 هەزار و 218 منداڵ لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان لەدایكبوون.

ساڵی ڕابردوو 375 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 13 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 3 حاڵەتی لەدایكبوونی چواری لە سەرجەم نەخۆشخانەكان تۆماركراون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:42:23/01/2025