بەشێكی تایبەت بە نەخۆشیەكانی هەناسەدانی منداڵان دەكرێتەوە
" تەندروستی"
لەسەر بڕیاری د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە ، پزیشكانی پسپۆڕ هەموو ئەو منداڵانە دەبینین كە نەخۆشی هەناسەدانیان هەیە وەك ڕەبۆ و هەناسەتوندی و كۆكەی درێژخایەن.
د.پشدەر عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی كۆئەندامی هەناسەدانی منداڵان لە لێدوانێكدا پێی ڕاگەیاندن: لە ئێستادا هەموو ڕۆژانێكی چوارشەممە ئەو منداڵانە دەبینرێن نەخۆشی هەناسەدانیان هەیە و هەوڵ دەدرێت لە داهاتوودا بەشەكە فراوانتر بكرێت و زۆرینەی ئەو ئامێرانە دابین بكرێت كە پێویستن بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە.
وتیشی: ئەم بەشە دەبێتە یەكەم بەش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تایبەت بە نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدانی منداڵان و پزیشكی پسپۆڕی تایبەت بە نەخۆشیەكانی هەناسەدانی منداڵان دەوام بكەن تێیدا.
د.پشدەر عەبدوڵا دەڵێت: ئەم بەشە پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و لە داهاتوودا هەموو ڕۆژێك منداڵان دەبینرێن و هەموو چارەسەرێكی پێویستیان بۆ دەكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1516
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:14:22/01/2025