بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزاریی نەخۆشخانە ئەهلیەكان دەكرێت
" تەندروستی"
بەشی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی سەرجەم نەخۆشخانە ئەهلییەكان كۆبوەوە سەبارەت بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان و بەدواداچون بۆ گرفتەكانیان و زیادكردنی هەماهەنگی نێوانیان.
كۆبونەوەكەش بەسەرۆكایەتی د.سۆران عومەر بەڕێوبەری بەشی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت و بەشداری ئەندامانی لیژنەكان بەڕێوەچوو.
ئامانجی ئەو كۆبونەوەیە لەگەڵ نوێنەرانی نەخۆشخانە ئەهلیەكان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و هەوڵدان بۆ پۆلێنی كردنی نەخۆشخانە ئەهلیەكان و باشتركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەیە پێشكەشی هاوڵاتیانی دەكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:48:15/01/2025