مانگی ڕابردوو 176,323 شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە سەرجەم تاقیگەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 176,323 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لە تاقیگەی تەندروستی گشتی لە شاری سلێمانی 1,747 كەس سەردانیان كردوە و 12,623 شیكاری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لە تاقیگەی تەندروستی گشتی 2,206 شیكاری بۆ كەسانی بیانی لەبەشی نشینگە كراوە و 25 شیكاری دڵنیایی مۆلیكیولەر و 8 شیكاری پەتای سكچوون كراوە. 

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:11:12/01/2025