لەمانگێكدا 700 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 700 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 202 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ڕەوانەكراون و ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون كە پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 1 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 97 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 41 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە ، هەروەها 296 مامۆگرافی و 99 سۆنەریش ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:26:12/01/2025