مەراسیمێكی ڕێزلێنان لە ستافی نەخۆشخانەی سووتاوی بەڕێوەچوو
" تەندروستی"
بەئامادەبوونی د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەر و كارمەندانی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ، مەراسیمێك بۆ ڕێزلێنان لە ستافی نەخۆشخانەی سووتاوی بەڕێوەچوو.
د.شاخەوان سائیب بەڕێوبەری نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ڕایگەیاند: ڕیزلێنان لە ستافی نەخۆشخانەكەیان لەپای ئەو ئەركانە بووە جێبەجێیان كردوە ، بەتایبەت چارەسەركردنی سێ كەس كەڕێژەی سوتاوییەكەیان زۆر بو و توانرا بە تەندروستیەكی باشەوە بنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە.
وتیشی: سەرەڕای نەبونی موچە و كەمبونەوەی دەوام ، ستافی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری دەستبەرداری خزمەتكردن نەبوون و بەردەوام بون لە چارەسەركردنی ئەو كەسانەی سوتاون.
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی دەڵێت: ئەو خزمەتگوزارییەی لە نەخۆشخانەكەیان بۆ چارەسەركردنی سووتاوی پێشكەش دەكرێت بێبەرامبەرە و شانبەشانی ئەو كوالیتیەیە لە وڵاتانی دەرەوە پێشكەش دەكرێت و تێچووییەكی زۆری هەیە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2084
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:43:09/01/2025