مانگی ڕابردوو 18,747 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 18,747 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2,427 منداڵ داخڵ كراون و 208 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 591 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 767 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 278 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 146 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 172 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 80 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 17,687 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 350 سۆنەر و 111 ئیكۆ و  18 نازور ئەنجام دراوە و 370 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:44:09/01/2025