لەمانگێكدا 943 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لە دایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,103 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 1,314 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە. 

مانگی ڕابردوو 943 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 506 منداڵ كوڕ بوون و 437 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 533 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 410 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 161 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.

هاوكات لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 41 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە ، 711 سۆنەر گیراوە و 6,773 پشكنینی تاقیگەیی و 178 چارەسەری سروشتی و 760 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:12:08/01/2025