مانگی ڕابردوو 488 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە نەخۆشخانەی دڵ 1,260 نەخۆش سەردانیان كردوە و 638 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 488 بوژانەوەی دڵ و 36 نەشتەرگەری دڵ و 260 قەستەرە و 151 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ 235 پشكنینی سیتی سكان و 239 ئیكۆ و 220 هێڵكاری دڵ و 10 هۆڵتر ئەنجام دراوە ، هەروەها 117 چارەسەری سروشتی كراوە و 169 تیشك گیراوە و 6,787 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1580
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:04:08/01/2025