لەمانگێكدا 230 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 230 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە ، 12 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 71 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 31 نەشتەرگەری گەورە و 89 نەشتەرگەری مام ناوەند و 27 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 126 پشكنینی تیشك و 94 پشكنینی سۆنەر كراوە ، هەروەها 45 چارەسەری سروشتی كراوە و 2 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 9,306 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:58:08/01/2025