مانگی ڕابردوو 77 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1,666 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 321 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 964 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 399 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 77 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە ، هەروەها 100 كەس داخڵ كراون و 32 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 68 یان لە بەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:53:06/01/2025