ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
" تەندروستی"
سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵێك لە ماڵپەری شارپرێس گوایە د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەست لەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەش كردوە ، لێرەوە ڕایدەگەیەنین دەنگۆی دەست لەكاركێشانەوەی بەڕێزیان دوورە لە ڕاستیەوە ، بەداخەوە لە كاتێكدا ئەم هەواڵە بڵاوكراوەتەوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی نەكراوە بۆ پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە.
داواكارین لە میدیاكان دڵنیاببنەوە لە ڕاستی و دروستی زانیاریی و سەرچاوەكانیان بۆ ئەوەی زانیارییەكانیان ڕاستگۆیی هەبێت و هاوڵاتیان چەواشە نەكرێن ، لە كاتێكدا ئەم هەواڵە بڵاوكراوەتەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئەركی فەرمیدا بووە.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2888
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:55:11/12/2024