لە نەخۆشخانەی شار ژیانی گەنجێك ڕزگاركرا


" تەندروستی"

گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ دوای ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار كرا كە تووشی ڕوداوی هاتووچۆ بوو، زەبری ڕوداوەكە كاریگەری زۆر لەسەر ئەو گەنجە هەبوو و سپڵی پارچە پارچە ببوو ، نەشتەرگەری بۆ كرا.

بە هەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان و كارمەندانی بێهۆشكاری و ستافی بەشی نەشتەگەری فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار دوای زیاتر لە شەش كاتژمێر نەشتەرگەری توانرا ژیانی ڕزگار بكرێت و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە و لە بەشی چاودێری وورد چاودێری دەكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 2016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:59:09/12/2024