لەمانگێكدا 351 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2024) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 351 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە ، 10 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 104 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 34 نەشتەرگەری گەورە و 157 نەشتەرگەری مام ناوەند و 46 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 68 پشكنینی سیتی سكان و 263 پشكنینی تیشك و 191 پشكنینی سۆنەر كراوە ، هەروەها 29 چارەسەری سروشتی كراوە و 2 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 12,156 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1084
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:20:09/12/2024