لەمانگێكدا 21,263 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2024) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 21,263 منداڵی نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 2,507 منداڵ داخڵ كراون.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵان 652 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 867 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 357 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 202 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 159 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 137 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 21,651 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 550 سۆنەر و 103 ئیكۆ و 29 نازور ئەنجام دراوە و 511 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1832
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:04:05/12/2024