لەمانگێكدا 2,581 نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2024) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2,581 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 224 نەخۆش داخڵ كراون و 137 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 51 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 256 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 174 هەناوبینی كۆڵۆن و 49 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 22 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 85 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر كراوە، هەروەها 51 تیشك و 97 سۆنەر و 25 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 1,081 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:51:04/12/2024