مانگی ڕابردوو 127 نەشتەرگەری لەسەنتەری قوڕگ و لوت و گوێ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2024) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 127 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە، 15 نەشتەرگەری سەروگەورە و 24 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 88 نەشتەرگەری ناوەند بووە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 135 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 25 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:41:04/12/2024