مانگی ڕابردوو 3,625 بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2024) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 8,125 كەس سەردانیان كردوە و 3,625 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو 629 بتڵ خوێن لەسەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 519 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 394 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 93 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی فێركاری و 132 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 105 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,076 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 4,284 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3,761 پشكنینی گروپی خوێن و 3,915 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,374 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:13:02/12/2024