لەمانگێكدا 2,671 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2024) لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان لەشاری سلێمانی 2,671 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,093 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1,578 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون، 52 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 519 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە، 1,657 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 465 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 30 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:41:02/12/2024