" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2024) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 519 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و خزمەتگوزارییان پێشكەش كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 268 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 251 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون، 122 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 136 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 116 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە و 145 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 197 پشكنینی MRI و 98 پشكنینی سیتی سكان و 129 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 95 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:11:01/12/2024