ڕێكخراوی منداڵپارێز و تەندروستی سلێمانی هەماهەنگیان زیاتر دەكەن


" تەندروستی"

وەفدێكی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان كە پێكهاتبوون لە سارا عەبدولەتیف سەرۆكی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و ژمارەیەك ئەندامی ڕێكخراوەكە سەردانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی یان كرد و لەگەڵ د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبونەوە.

ئامانجی ئەو سەردانەی وەفدی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بۆ پتەوتركردنی هەماهەنگی و هاوكاری بوو لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و پێشكەش كردنی كۆمەڵێك پێداویستی كە لەلایەن ڕێكخراوی منداڵپارێز بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری دابینكراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:49:01/12/2024