پیرۆز بێت ساڵڕۆژی بنیادنانی شاری سلێمانی
" تەندروستی"
لە یادی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی ، شاری ئاشتی و پێكەوەژیان كە 14/11/1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دامەزرا جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتووانی شاری سلێمانی ، شاری هەڵمەت و قوربانی و لانكەی شۆڕشی كوردایەتی و پایتەختی ڕۆشنبیری و پێشەنگ لەسێكتەری تەندروستی دەكەم.
لەم بۆنەیەدا دەستخۆشی لە هەموو پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی ناوەندە تەندروستیەكان دەكەم ، كە ماندوونەناسانە هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی ، بە جۆرێك سلێمانی بوەتە پێشەنگ لە بواری تەندروستی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان.
دووبارە پیرۆز بێت یادی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی
د.سەباح نەسرەدین
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1760
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:59:14/11/2024