مانگی ڕابردوو 617 نەخۆش لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 617 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە 347 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 270 نەخۆش نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە ، 322 نەخۆش نێربوون و 295 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 130 حاڵەتی ڕەبۆ و 22 ئەنفلۆنزا و 41 حاڵەتی نەخۆشی لووت و هەوكردنی گیرفانەكانی لووت و 120 نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان ، هەروەها 152 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 116 حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:51:04/11/2024