لەمانگێكدا 4,082 بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لە بانكی خوێن 8,852 كەس سەردانیان كردوە و 4,082 بتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو 942 بتڵ خوێن لە سەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 513 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 423 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 110 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی فێركاری و 42 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 117 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,248 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە بانكی خوێن 4,640 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3,915 پشكنینی گروپی خوێن و 4,060 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,466 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:34:04/11/2024