سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لە قەزای دەربەندیخان كرایەوە


" تەندروستی"

لەمەراسیمێكدا بەچاودێری د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبوونی بەرێوبەری گشتی تەندروستی دەربەندیخان و بەرپرسانی تەندروستی و چەند كەسایەتەیكی ناوچەكە، سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لە قەزای دەربەندینخان كرایەوە و خرایە خزمەتی هاوڵاتیانی ناوچەكە.

بەكردنەوەی سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لە قەزای دەربەندیخان، لەمەودا هەموو ئەو هاوڵاتیانەی پێویستیان بە شووشتنەوەی گورچیلەیە لەسنوورەكە پێویست ناكات سەردانی سلێمانی و شوێنەكانی تر بكەن بۆ ئەنجامدانی شووشتنەوەی گورچیلە، بەڵكو لەو سەنتەرە ئەو خزمەتگوزارییەیان لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕ بۆ ئەنجام دەدرێت.

كردنەوەی سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لەدەربەندیخان، لەدواین سەردانی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ قەزاكە بڕیاری لەسەردرا، دواجار ئەو سەنتەرە كرایەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:17/10/2024