مانگی ڕابردوو 19,063 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 19,063 منداڵی نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 2,884 منداڵ داخڵ كراون.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵان 1,470 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 396 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 334 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 234 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 293 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 164 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 23,389 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 564 سۆنەر و 108 ئیكۆ و 34 نازور ئەنجام دراوە و 496 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1868
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:49:10/10/2024