لەمانگێكدا 3,872 بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لە بانكی خوێن 8,679 كەس سەردانیان كردوە و 3,872 بتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو 868 بتڵ خوێن لە سەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 451 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 375 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 114 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی فێركاری و 168 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 145 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,121 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە بانكی خوێن 4,725 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4,135 پشكنینی گروپی خوێن و 4,260 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,346 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2152
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:15:10/10/2024