مانگی ڕابردوو 482 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لە نەخۆشخانەی دڵ 1,821 نەخۆش سەردانیان كردوە و 718 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 482 بوژانەوەی دڵ و 27 نەشتەرگەری دڵ و 229 قەستەرە و 197 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 213 پشكنینی سیتی سكان و 295 ئیكۆ و 403 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 121 چارەسەری سروشتی كراوە و 217 تیشك گیراوە و 6,165 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1816
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:02:10/10/2024