لەمانگێكدا 271,203 شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لەسەرجەم تاقیگەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 271,203 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لەتاقیگەی تەندروستی گشتی لەشاری سلێمانی 3,589 كەس سەردانیان كردوە و 26,230 شیكاری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لەتاقیگەی تەندروستی گشتی 6,282 شیكاری بۆ كەسانی بیانی لەبەشی نشینگە كراوە و 55 شیكاری دڵنیایی مۆلیكیولەر و 360 شیكاری پەتای سكچوون كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:56:10/10/2024