مانگی ڕابردوو 890 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3,975 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 1,615 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە. 

مانگی ڕابردوو 890 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 454 منداڵ كوڕ بوون و 436 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 479 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 411 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 634 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.

هاوكات لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 38 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە ، 656 سۆنەر گیراوە و 6,539 پشكنینی تاقیگەیی و 238 چارەسەری سروشتی و 742 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:16:09/10/2024