لەمانگێكدا 1.032 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 1.032 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 326 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون كە پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.

مانگی ڕابردوو لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 6 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 205 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 67 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە ، هەروەها 407 مامۆگرافی و 150 سۆنەریش ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:05:09/10/2024