مانگی ڕابردوو 162 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1,693 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 168 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,116 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 409 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 162 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە و 5 نەشتەرگەرییان سەرووگەورە و 157 نەشتەگەری گەورە بووە، هەروەها 173 كەس داخڵ كراون و 21 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 152 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:09/10/2024