لەمانگێكدا 2,390 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 2,390 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و پشكنینی چاو لە جۆری ئۆ سی تی بۆ 381 نەخۆش كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,014 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێربوون و 1,376 نەخۆشیان مێ بوون ، 61 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 446 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە ، 1,549 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە ، 375 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 20 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:30:09/10/2024